حوزه‌یران 22, 2021 20:19 Asia/Tehran
  • دیداری فەرماندەرانی باڵای سەربازی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی باڵای سەربازیی ئێران چاویان بە ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» کەوت و ھەڵبژێردرانی وەکو سەرۆک کۆماری ئێرانیان پیرۆزبایی لێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و فەرماندەرانی باڵای سپای پاسداران، ئەرتەش، ھێزی ئینتیزامی، وەزیری بەرەڤانی و کۆمەڵێک لە فەرماندەرە پلەبەرزەکانی سەربازیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێرانی ئیسلامی دیداریان کرد.

فەرماندەرانی باڵای سەربازی لە  دیدارەکەدا وێڕای پیرۆز بایی کردن لە «ڕەییسی» لە بەر سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی، لە سەر ئامادە بوونی ھێزە چەکدارەکان بۆ یارمەتی دانی دەوڵەتی تازەو بەرز کردنەوەی ئاستی تواناییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکان و پێکھاتنی ئێرانێکی ھێزمەند جەختیان کرد.

ئایەتوڵڵا سەیید«ئیبراھیم ڕەییسی» لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراندا بە مسۆگەر کردنی ١٧ ملوێن و ٩٢٦ ھەزارو ٣٤٥ دەنگ وەکو سەرۆکۆماری وڵاتی ئێران ھەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ