حوزه‌یران 23, 2021 03:23 Asia/Tehran
  • پرێس تی ڤی: تیرۆریزمی میدیایی ئەمریکا ناکاریگەرە، چالاکییەکانمان لە بازنەی «ir» بەردەوام دەکەین

دوابەدوای جوڵەی دژەی ئازادیی تازەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ ڕاگرتنی چالاکیەکانی ماڵپەڕی کەناڵی ھەواڵیی ئینگلیسی زمانی «پرێس تی ڤی» ئەم کەناڵە ڕایگەیاندووە: چالاکییەکانمان لە بازنەی «ir»دا بەردەوام دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی کەناڵی پرێس تی ڤی، ئێوارەی ڕۆژی یەکەمی پوشپەڕ، پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا«FBI» لە ھەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا ماڵپەڕی کەناڵی پرێس تی ڤیی لە بازنە »«دات . کام» ترازاند و دایخست.

پەیوەندییە گشتییەکانی کەناڵی پرێس تی ڤی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھەرلە یەکەم ساتەکانی بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لە کردەوەیەکی ھاوتەریب دا ، وێنەیەکی یەکدەست کەوتە سەر پەڕەی ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکانی کەناڵەکانی ئێران و ناوچەکەو ھەواڵدەری و سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان کە ئەمەش دەربڕی ڕاگیرانی چالاکیی ماڵپەڕی سێ کەناڵی «ئەلعالەم»، «پرێس تی ڤی» و «ئەلمەسیرە» و ھێندێک کەناڵی دیکەی وەک  ئەلکەوسەر» بوو بە ھۆی پۆلیسی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

لەو وێنەیەی کە بۆ ڕاگەیاندنی داخرانی ئەو میدیاگەلە لە سەر پەڕەکانیان دانراوە ھێندێک یاسا وەک پاساو ھێنراوەتەوە کە گوایە ماوەی ئەوە بە دەوڵەتی ئەمریکا دەدات کە دەست بگرێ بە سەر دارایی ئەو دامەزراوانەی بە قاچاخی تەکنۆلۆژیا، ماددەو چەکی ناڤۆکی و کیمیایی و بیۆلۆژیکی و ڕادیۆلۆژیکی، یان چێکردن، ھاوردەکردن، فرۆشتن و یان دابەش کردنی ماددە گەلی نایاساییەوە تێوەگلاون.

دوابەدوای ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا پرێس تی ڤی جەختی لەوە کردووەتەوە کە چالاکیی ماڵپەڕەکەی ئەم کەناڵە لەمەبەدوا لەسەر بازنەی ئێرانیی «ir» بەردەوام دەبێت و پەڕەکانیشی لە ڕێگای «presstv. ir»ەوە دەخرێتە بەر دەستی ھۆگرانی.

سەرپەیڤ