حوزه‌یران 23, 2021 16:42 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لەمەڕ ئیدانەکردنی ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ ڕاگرتنی بازنەکانی ئینتێڕنێتی میدیا

ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھەنگاوەکەی ئەمریکای لەمەڕ ڕاگرتنی بازنەکانی ئینتێڕنێتی ئەم ڕێکخراوەیەو میدیاکانی تەوەرەی خۆڕاگریی بە پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادیی ڕادەربڕین و ھێرشی سەر میدیا ئازادو سەربەخۆکان زانی و ئیدانەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن،ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ھەنگاوەکەی وەزارەتی دادپەروەریی ئەمریکا لەمەڕ ڕاگرتنی بازنەی ماڵپەڕی کەناڵەکانی  «ئەلعالەم»، «پرێس تی ڤی» و «ئەلکەوسەر»و «ئەلمەسیرە» بە بیانووی ساختەو پوچەڵ و نالۆژیکانەو درۆ ئەنجامی گرتووە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ئەم ھەنگاوە دەربڕی ڕەوشتی ئیستیکباریی واشێنگتۆن و پێشێلکردنی ئاشکراو خەمساردیی بەئەنقەست بەرامبەر بە یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان و سیستێمی نێونەتەوەییە.

ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لە ماوەی دووساڵی ئەم دواییە فەیسبووک، توییتێر، ئینیستاگرام و یوتیۆپیش بە بیانووی پوچەڵ لە ھەڵس و کەوتێکی پێچەوانەی پرۆتۆکۆل و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان لە بواری ئازادیی ڕادەربڕین ھەژمارەکانی کەناڵە نێونەتەوەییەکانی خۆڕاگریییان داخستووەو و بەرتەسکیی توندیان بە سەر کەناڵەکانی خۆڕاگری لە کەشی مەجازی دا سەپاندووە.

ڕادیۆوتەلەفزیۆن لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بۆ پێشگرتن بە لەمپەر چێکردنی ئەمریکا لە بەرامبەر دەست ڕاگەییشتنی ئازاد بە زانیاری، لە ڕێگا یاساییەکان و لە لایە سەرچاوە ڕێپێدراوە نیشتیمانی و نێونەتەوەییەکان سەندنەوەی مافی میدیای نیشتیمانی کە نوێنەری نەتەوەی ئێرانی مەزنە، پێ و شوێن دەگرێت.

دوابەدوای ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا پرێس تی ڤی جەختی لەوە کردووەتەوە کە چالاکیی ماڵپەڕەکەی ئەم کەناڵە لەمەبەدوا لەسەر بازنەی ئێرانیی «ir» بەردەوام دەبێت و پەڕەکانیشی لە ڕێگای «presstv. ir»ەوە دەخرێتە بەر دەستی ھۆگرانی.

سەرپەیڤ