حوزه‌یران 24, 2021 02:32 Asia/Tehran
  • سەرۆکی فەرھەنگستانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران: ڕابەری مەزنی شۆڕش لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا وەردەگرێت

سەرۆکی فەرھەنگستانی زانستە پزیشکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وەشێندرانی نۆرەی یەکەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی کردووە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو.

«عەلیڕەزا مەرەندی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ڕاگەیاندنی «KHAMENEI.IR »  وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە مۆڵەتی بەکارھێنرانی پێکوتەی ئێرانیی «کوڤ ئێران بەرەکەت» بە ھۆی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێرانەوە دەرکراوە، وتیشی: ڕابەری مەزنی شۆڕش بە شێوەیەکی تایبەتی پێداگرن لە سەر بەکار ھێنانی پێکوتەی ئێرانی.

«مەرەندی» بە دەربڕینی ئەمەی کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەر لە ھەمان سەرەتای قەیرانی کۆرۆناشەوە ھیچ گرفتێکیان بۆ کوتان نەبوو، وتیشی: بەڕێزی دو مەرجی گرینگی بۆ وەرگرتنی پێکوتە ھەبوو، یەکەم ئەوەی کە کوتانی بەدەر لە نۆرە نەبێت و دووھەم ئەوەی کە پێکوتەی ئێرانی بەکار بھێنێت.

وتیشی: ھەر لە بەر ئەمە کاتێک کە کوتانی ھاوڵاتیانی تەمەن سەروو ٨٠ ساڵ دەستی پێکرا، بەڕێزی خۆی لە قەرەی بەکارھێنانی پێکوتەی دەرەکی نەداو چاوەڕوانی پێکوتەی ئێرانی مایەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای وڵاتانی هیند، چین، بریتانیا، ئەمریکا و ڕووسیا، شەشەمین وڵاتە لە دنیاو یەکەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا کە توانایی بەرھەمھێنانی پێکوتەی دژی کۆرۆنای دەستکەوتووە.

سەرپەیڤ