حوزه‌یران 25, 2021 16:30 Asia/Tehran
  • یەکەم وتووێژی تەلەفزیۆنیی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران

ئەمشەو یەکەم وتووێژی تەلەفزیۆنیی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران بڵاو دەبێتەوە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»  سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران، لە یەکەم وتووێژی تەلەفزیۆنیی خۆی دا شەوی شەممە لە گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) لەگەڵ جەماوەری ئێران قسە دەکات.

ئەم وتووێژە تەلەفزیۆنییە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی شەو بە کاتی تاران لە ڕێگای میدیای نیشتیمانییەوە بڵاو دەبێتەوە.

ئایەتوڵڵا سەیید«ئیبراھیم ڕەییسی» لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراندا بە مسۆگەر کردنی ١٧ ملوێن و ٩٢٦ ھەزارو ٣٤٥ دەنگ وەکو سەرۆکۆماری وڵاتی ئێران ھەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ