باڵوێزی ئێران لە ڤیەنا : ڕێککەوتنی تەکنیکیی ئێران وئاژانس هیچ پێبەندیەک نایەتە ئەژمار
باڵوێزی ئێران لە ڤێەن وتی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئێران وئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ بەردەوامی کاتیی هاوکاریەکانی نێوان ئێران وئاژانس بە مانای پێبەندیەک لە لایەن ئێران بۆ درێژ کردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە نیە.
کازم غەریب ئابادی باڵوێزی ئێران لە ڤێەن لەکاردانەوە بە قسە غەیرە مافەوانیەکانی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە مەڕ وەڵام نەدانەوەی تاران بۆ درێژ کردنەوەی ڕێککەوتنی تەکنیکی نێوان دوو لایەن لە مەڕ پێشکنین وتاقی کردنەوەی ڕاستیەکان لە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمی ئێران وتی : ڕێککەوتنی نێوان ئێران وئاژانس لەم بارەوە ڕێککەوتنێکی کاتیی بووە وبە مانای وادەوبەڵێنێک لە لایەن ئێرانەوە نایتە ئەژمار.
کازم غەریب ئابادی باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی جێگیر لە ڤیەن ڕۆژی هەینی بە هەواڵنێرانی وت: هەرچەند ڕێککەوتنی تەکنیکی هاوبەش سێ مانگە لە نێوان ئاژانس وئێران ئەنجام بووە، بەڵام دەبێ سەرنج بدرێت کە بناغەی ئەم ڕێککەوتنە ، هاسانکاری وتووێژەکانی سیاسی ویارمەتی دان بۆ سەرکەوتن وبەدی هاتنی ئامانجەبەرچاوەکانی تاران بووە، هەربەم هۆیەوە ئیمزاکردنی ئەم ڕێککەوتنە بە مانای ئیلزامی ئێران لە بەرامبەر ئاژانس وقەبوڵ کردنی داواکاریەکانی نەبووە.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی سەقامگیر لە ڤیەنا وتیشی: ئەوشتەی کە ئێران ئەرکمەندە بە جێبەجێکردنی ، وادەوبەڵێنی چاودێریە ، نەکەمتر ونە زۆرتر . کۆماری ئیسلامی ئێران ، ٢٣ی فڤۆریەی ٢٠٢١ی زایینی ، لە پێناوی جێبەجێ کردنی مادەی شەشی یاسای" کردەی ستراتژی بۆ هەڵوەشانی بایکۆتەکان وپاسەوانی لە بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران، کە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پەسەن کرابوو پیداچوونەوەی واوە چاودێری وجێبەجێ کردنی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست کراوی ڕاگرت.
هەرلەم حاڵەدا وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمە ئەمریکایە کە دەبێ بڕیاری خۆی بدات وبە هەڵوەشانی بایکۆتە نایاساییەکان وجێبەجێ کردنی کاریگەری وادە وبەڵێنە مسۆگەرەکانی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ بەرجام. سەعید خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران لە مەڕ هەڵوێستی راگەێندراو لە لایەن وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا و فەرانسە لەمەڕ ئەمەکە چاوەڕوانی بڕیاری ئێران لە بواری گەڕانەوە بۆ رێککەوانی ناڤۆکیین ، ڕایگەیاند: ئەمریکا وئوروپاییەکان باشتر لە هەمووان دەزانن کە ئێران بڕیاری خۆی کاتێک داوە کە سەرباری چوونە دەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام ودانرانی بایکۆتە نایاسایی وزاڵمانەکان لەدژی خەڵکی ئێران و بێ بەڵێنی ئوروپا ، لە ڕێککەوتنەکەدا مایەوەو بەرجام( رێککەوتنی ناڤۆکی) زێندوو ڕاگرت.