حوزه‌یران 26, 2021 19:58 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا  لە ئێران ، مردنی 123 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7034 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 123 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 83 هەزار و 711 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 157 هەزار و 983 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 822 هەزار و 724 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ