حوزه‌یران 27, 2021 15:53 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران، 134 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1093 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 134 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 83 هەزار و 845 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 167 هەزار و741 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 835 هەزار و 933 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

تا ئێستا زیاتر لە 181 میلیۆن کەس لە جیھان دا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە سێ میلیۆن و 934 ھەزار کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایە گیانیان لەدەسداوە . 

سەرپەیڤ