حوزه‌یران 27, 2021 20:43 Asia/Tehran
  • ڤاکسینە ئێرانیەکە کۆرۆنای ئەفریقاییشی بەزاند

بە لێکۆڵینەوە لەسەر خوێنی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەتیان وەرگرتبوو ، دەرکەوت ئەم ڤاکسینە توانیویەتی جۆرە ئەفریقاییەکەی کۆرۆناش شکست بدات .

کۆمپانیای دەرمانیی شەفا فارمۆد لە ئاگاداریەک دا رایگەیاند ، تاقیکردنەوەی خوێنی 10 کەس لەوانەی کە لە قۆناغی یەکەم و 30 کەس لەوانەی کە لە قوناغی دوھەمی خوێندنەوەی کلینیکیی ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەت خۆبەخش ببوون ، سەلماندی ئانتی بادیی بەرھەمھاتوو لە جەستەی ئەو کەسانە دەتوانێ ڤاریانتی ئەفریقایی کۆڤید - 19 شکست بدات . 

لەم راپۆرتە دا ھاتووە : بەر لەوەش ئانتی بادیی خوێنی خۆبەخشانەی لێدانی ئەم ڤاکسینە لەسەر ڤاریانتی ئینگلیسیی کۆرۆنا تاقیکراوەتەوە و  سەرکەوتووییەکەی لەوێش دەرکەوتووە . 

سەرپەیڤ