حوزه‌یران 28, 2021 12:31 Asia/Tehran
  •  حەوتی پووشپەڕ،ساڵهاتی کیمیابارانی سەردەشت ، ئەمساڵ رێوڕەسمی یادکردنەوە بەڕێوە دەچێ

خەڵکی شاری سەردەشت رۆژی حەوتی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی (1987)شایەتی یەک لە سامناکترین تاوانکارییەکانی ڕژیمی بەعس بە پەلاماری شیمیایی بوون .

ئەم هێرشە نامرۆییە ، شارە جوانەکەی سەردەشتی کرد بە یەکەم شاری قوربانیی چەکی کیمیایی لە هەشتاکانی زایینی لە جیهان دا .

لە کیمیابارانی شاری سەردەشت دا کە ئێوارەی رۆژی حەوتی پوشپەڕی ساڵی 1987 ی زایینی لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سەرەڕۆی بەعسی عێراق ئەنجام بوو ، زیاتر لە 120 کەس شەهید و 8 هەزار کەسیش بەرکەوتن کە زامی ژمارێک لەوان کاری بوو و بۆ شارەکانی دیکەی ئێران یان دەرەوەی وڵات گوازرانەوە .

 تاونکاریە جەنگیەکەی سەردەشت ، ئێستاش قوربانیی لێدەکەوێتەوە و ساڵ نیە بەرکەوتووی ئەو کیمیابارانە گیان لەدەست نەدەن .

نەخشی پوور فەرمانداری سەردەشت رایگەیاند ئەمساڵ رێوڕەسمی یاد کردنەوەی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت بە لەبەرچاو گرتنی رێنماییە تەندروسیتەکان و لە دەرەوەی هۆڵ بە ئامادەبوونی چین و توێژەکانی خەڵک و ژمارێک لە بەرپرسان بەڕێوە دەچێ.

گوتیشی : 13 هەزار کەس لە دانیشتوانی شارەکە داوای پشکنینی پزیشکیی بۆ دەرخستنی بەرکەوتوویی شمیاییان کردووە کە بەمزووانە لیژنەی تایبەتی پزیشکیی بۆ پێکدێ و بانگەواز دەکرێ .

سەرپەیڤ