رێوڕەسمی یادکردنەوەی کیمیابارانەکەی سەردەشت ئەمڕۆ لەو شارە بەڕێوەچوو
یادی کیمیابارانی شەھیدانی کیمیابارانی سەردەشت بە ئامادەبوونی تاقمێک لە دانیشتوانی شارەکە و ژمارێک لە بەرپرسان ئەمڕۆ لە ساڵھاتی کارەساتەکەدا بەڕێوەچوو .
بە پێی راپورتی ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا ، ئەقسا نەخشی پوور فرمانداری سەردەشت لەو رێوڕەسمەدا گوتی : ئەم بۆردومانە وەک یەکەم شاری ئاوەدان و قوربانیی چەکی کۆکۆژ ، بەڵگەی رەوابوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بەڵگەی ستەملێکراویی خەڵکی بێتاوانی ئەم شارە و ھەروەھا ھێمای تاوانێکی جەنگیە کە لە لایەن زۆردارانی جیھانیەوە ئەنجام بوو .
ناوبراو وێڕای رەخنەگرتن لەو وڵاتانەی ئێستاش بانگەشەی ئەوە دەکەن مافی مرۆڤ لە جیھان دا رەچاو دەکەن گوتیشی : رووداوی دڵتەزێنی کیمیابارانی سەردەشت وایکرد تا خەڵکی جیھان بزانن ئەوان بە ھیچ لەونێک بەرگریکاری مافی مرۆڤ نین و ئەمە تەنیا درۆیەکە و بەس .
لە کیمیابارانی شاری سەردەشت دا کە ئێوارەی رۆژی حەوتی پوشپەڕی ساڵی 1987 ی زایینی لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سەرەڕۆی بەعسی عێراق ئەنجام بوو ، زیاتر لە 120 کەس شەهید و 8 هەزار کەسیش بەرکەوتن کە زامی ژمارێک لەوان کاری بوو و بۆ شارەکانی دیکەی ئێران یان دەرەوەی وڵات گوازرانەوە .