حوزه‌یران 30, 2021 03:24 Asia/Tehran
  • وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی: میدیا گەورەکانی جیھان لە دادگەری و ئازادی چاوپۆشییان کردووە

وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: میدیاکانی گەورەی جیھان نەیانتوانیوە وێنەیەکی دڵخواز لە بارەی دادگەری و ئازادییەوە لە ڕەوتی چالاکیی میدیاکانیاندا بەدی بێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «سەیید عەبباس ساڵحی» وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دەھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان بە ناردنی پەیامێکی ڤیدیۆیی وتی: لە سەردەمی میدیایی دا چۆنیەتیی ھاوسەنگی لە بواری میدیادا لەو پەرۆشیانەی مرۆڤی ئەمڕۆیە.

وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی وتیشی: بەشێکی ھەرە گرینگی کێشەو پەرۆشییەکانی خەڵکانی جیھان لە ئاستی میدیا فەرمییەکاندا گوێی لێ خەوێندراوەو یان بە تەواوی پەراوێز خراون. بە قسەی «ساڵحی» دادگەری و ئازادیی میدیایی لە سەربڕینگەی سامان و دەستەڵات دا دەکرێنە قوربانی.

وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران وتیشی: میدیاکانی گەورەی جیھان لە چالاکییە میدیاییەکانی خۆیاندا ڕەچاوی دادگەری ناکەن.

دەھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی وڵاتانی جۆربەجۆرو بە دروشمی «دادگەریی میدیایی و ئازادیی ڕادەربڕین» دوای نسکۆیەکی دوو ساڵە لە ھۆڵی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە شاری تارانی پێتەخت و ٦ شاری جۆربەجۆری دیکەی جیھانی ئیسلام لەوانە کابۆل، بەغدا، بەیروت، غەززه، سەنعا و ئەستەمۆڵ و بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ