حوزه‌یران 30, 2021 16:12 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی دەریایی ئاسایشتی پاوەجێی ئەرتەشی ئێران لە دەریای خەزەر

مەشقی دەریایی ئاسایشتی پاوەجێی ١٤٠٠ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەمزی «یا حسەین(ع)» و بە ناردنی پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەریای خەزەر دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، مەشقی دەریایی ئاسایشتی پاوەجێی ١٤٠٠ بە بەشداریی یەکە جۆربەجۆرە ڕووبەرو ھەڵفڕیوی ھێزی دەریایی ئەرتەش بە پاپۆڕەکانی موشەک ھاوێژەوە ھەتا فڕۆکە باڵ وەستاوەکان و کۆپتەرو خۆفڕی دەریایی و سیستێمەکانی شەڕی ئلێکترۆنی و ھەروەھا یەکەکانی چەکدارو تەکاوەری ھێزی دەریایی ئەرتەش ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەریای خەزەر دەستی پێ کرا.

ئەم مەشقە دەریاییە لە پانتاییەک دا بە ڕادەی ٧٧ ھەزار کیلومەتری چوارگۆشە لە ناوچەیەکی دەریای خەزەردا کە لەسەدا بیستی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەسەرەوەیە جێبەجێ دەکرێت و لە میانەی دا سیناریۆکانی ئافەندی و پەدافەندی بۆ پاراستنی ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران و پاراستنی ھێڵەکانی پەیوەندیی بەڕێوە دەبردرێت.

ھێزەکانی بەرگری و پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەشیش لە ئاراستەی داکۆکی و پشتیوانی کردنی نزیکی ئاسمانی، ئاسایشتی ناوچەی مەشقەکە دابین دتەکەن.

سەرپەیڤ