ته‌مووز 08, 2021 15:04 Asia/Tehran
  • وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل»ی سەرەخۆشیی کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەخۆشیی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین ڕاگەیاند.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاند.

لە پەیامەکەی زەریف دا ھاتووە: گەلی چەوساوەی فەلەستین، خەباتکارو موجاھیدێکی گەورەی لە کیس چوو کە تەمەنی خۆی بۆ خەبات لە پێناوی ڕزگاریی قودسی پیرۆز دایەسەر.

زەریف لە پەیامەکەی دا کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل»ی لە بنەماڵە و ڕابەران و ئەندامانی بەرەی گەل لە پێناوی ئازادیی فەلەستین سەرەخۆشیی کرد.

«ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین لە تەمەنی ٨٣ ساڵاندا لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ