ته‌مووز 08, 2021 21:49 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» بە بۆنەی کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین

سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران، لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین ، سەرەخۆشیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی پەیامێک کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستینی سەرەخۆشیی کرد.

لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا«ڕەییسی»دا ھاتووە: ھەواڵی کۆچی دوایی خەباتکارێکی دێرین و موجاھیدێکی بوێرو نەبەز، بووە ھۆی خەم ئو پەژارەی بەرفراوان.

«ڕەییسی» لە پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم خەباتکارە ماندوویی نەناسە ھەتا دواین چرکەی تەمەنی وازی لە ھەوڵدان لە پێناوی ڕزگاریی ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان نەھێناو لەم ئاراستەیەدا ڕۆڵە بەجەربەزەکەی خۆشی فیدا کرد.

لە درێژەی پەیامەکەدا ھاتووە: ئەبوجیھاد لە ڕیزی ئەمەگدارانی ڕاستەقینەی ئارمانجی فەلەستین و لایەنگرانی ڕاستینەی تەوەرەی خۆڕاگری بوو کە تەنانەت ڕەشەبای ڕووداوەکانیش لەو ڕێگا ڕاستەی نەگێڕایەوە.

«ڕەییسی» لە پەیامەکەی دا کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل»ی لە بنەماڵەو، ھاومەتەرێزان و گەلی چەوساوەی فەلەستین و تەواوی لایەنگرانی قودسی پیرۆز سەرەخۆشیی کرد.

سەرپەیڤ