ته‌مووز 09, 2021 11:47 Asia/Tehran
  •    پەیامی سەرەخۆشیی «قاڵیباف»دوابەدوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین

«موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستینی سەرەخۆشیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاڵیباف» لە پەیامی سەرەخۆشییەکەی دا جەختی لەوە کردەوە کە، پێشینەی دژەستەم بوون و خەبات و تێکۆشانی ئەم کەسایەتیە نەبەزە کە تەواوی ساڵانی تەمەنی خۆی بۆ خەبات لە پێناوی ڕزگاریی قودسی پیرۆز تەرخان دا، لە زەین و یادی تەواوی ئازادیخوازان و گەلی چەوساوەی فەلەستین دا بە نەمری و درەوشاوە دەمێنێتەوە.

«ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین لە تەمەنی ٨٣ ساڵاندا لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

لەپاش کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین ھەتا ئەم ساتە گەلێک لە کەسایەتی و تاقم و لایەنەکانی تەوەرەی خۆڕاگری پەیامی سەرەخۆشییان بۆ بڵاو کردووەتەوەو ناوبراویان وەک تێکۆشەرێکی نەبەز ناساندووە کە تەواوی تەمەنی خۆی بۆ خەبات لە ئاراستەی بەرەڤانی کردن لە ئارمانجەکانی ئوممەتی ئیسلامی و بە تایبەت  گەلی چەوساوەی فەلەستین تەرخان داوە .

سەرپەیڤ