ته‌مووز 09, 2021 12:16 Asia/Tehran
  • داھێنانی یەکەم «کیت»ی تایبەت بە پێزانینی ھاوکاتی بۆماوەیی و بازدانی کۆرۆنا لە لایەن پسپۆڕانی ئێرانییەوە

پسپۆڕانی کۆمپانیایەکی زانست بنەمای ئێرانی توانیویانە یەکەم «کیت»ی بەرەی تازەی پێزانینی کۆرۆنا بە توانایی ڕوونکردنەوەی ھاوکاتی بۆماوەیی و بازدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و ڕۆژئاوای ئاسیادا دیزاین و دروست بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەمزە چوبین» لە توێژەرانی کۆمپانیایەکی زانست بنەمای ئێرانی ڕایگەیاندووە: ئەو «کیت»ەی وا دیزاین و دروست کراوە، بەرەی تازەیە بۆ پێزانینی کۆرۆنا. ئەو «کیت»گەلەی کە پێشتر دروست دەکران تەنیا دەیانتوانی دوو بۆماوەیی لە دوو شوێنی ڤایرۆسەکە لە نمونەکاندا دەرخەن، بەڵام ئەم «کیت»ـە تازە دروست کراوە پێزانین بۆ سێ شوێنی بۆماوەیی و یان داڕشتی ڤایرۆسەکە دەکات و بەم پێیە ھەستیاریی ئەم «کیت»ـە لە چاو «کیت»ـەکانی دیکە زیاترە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەستیاریی ئەم «کیت»ـە تازەیە دووھێندەی نمونە بیانییەکەیەتی ،وتووشیەتی: ئەم «کیت»ـە یەکەم «کیت»ێکە کە جیا لەوەی کە سێ بۆماوەیی ڤایرۆسەکە لە نمونە تاقیگەییەکەی دا ئاشکرا دەکات، دەشتوانێ چەشنی کۆرۆناکەش ئەگەر لە چەشنی ڤایرۆسی بازداویش بێت ڕوون کاتەوە.

«چوبین» بە ئاماژە بەوەی کە ئەم «کیت»ـەی بەرەی تازە دەشتوانێ چەشنی ڤایرۆسی بازداوی کۆرۆنا لەوانە ئەفریقی، ھیندی، ئینگلیری و یان برازیلی ڕوون کاتەوە، وتیشی: پێزانینی چەشنی ڤایرۆسەکە گرینگەو تەنیا چۆنیەتیی بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسانە پێکەوە جیاوزن، ھەر بۆیە کەڵک وەرگرتن لەم «کیت»ـە لە پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو یان بەرنامە بەرفراوانەکانی دیکەی وڵات لە ڕووی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکانەوە گەلێک سودمەندە.

سەرپەیڤ