ته‌مووز 10, 2021 19:53 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 151 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11646 کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە151 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە85 هەزار و694 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 3550هەزار و786 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 3 ملیۆن و10 هەزار و 90 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

 

سەرپەیڤ