دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مردنی 182 کەس
تهمووز 12, 2021 18:30 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 20829 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 182 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 86 هەزار و 41 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 394 هەزار و 279 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 41 هەزار و 541 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.