ته‌مووز 13, 2021 11:27 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران بۆ یارمەتیدانی نەخۆشخانە توشی کارەسات ھاتووەکەی عێراق

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق، باسی ئامادە بوونی مانگی سووری ئێرانی کرد لەمەڕ فریاکەوتن و ناردنی کەل و پەلی پێویستی نەخۆشخانە توشی کارەسات ھاتووەکەی پارێزگای «زیقاڕ»ی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کەریم ھیممەتی» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «یاسین ئەحمەد عەبباس» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق، وێڕای ھاودەردی دەربڕین، لەمەڕ ناردنی یارمەتی و داکۆکی کردن لەو پێکھاتەیەی عێراق لە بەرامبەر ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەکەی پارێزگای «زیقاڕ» ئامادەیی ڕاگەیاند.

ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە بەشی کەرەنتین کردنی نەخۆشە کۆرۆناییەکان نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)» لە شاری ناسریەی پارێزگای «زیقاڕ»ی عێراق قەوما کە ئەمەش مردنی زیاتر لە ٦٠ کەس و ھەگەری ھەڵکشانی قوربانییەکان بۆ سەروو ٩٠ کەسیشی لێ کەوتووەتەوە.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە، «کەریم ھیممەتی» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «یاسین ئەحمەد عەبباس» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق، وێڕای ھاودەردی دەربڕین، لەمەڕ ناردنی یارمەتی و داکۆکی کردن لەو پێکھاتەیەی عێراق  پەیوەست بە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادەیی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ