ته‌مووز 13, 2021 20:20 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی «قاڵیباف» بۆ گیان لەدەست دانی شارومەندانی عێراقی لە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەدا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا گیان لەدەست دانی شارومەندانی عێراقی لە کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەکەی شاری «ناسریە»ی سەرەخۆشیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەوالدەریی میھر، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا بۆ «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕوودانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەکەی شاری «ناسریە» و گیان لەدەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانیی عێراقیی سەرەخۆشیی کرد.

لە پەیامەکەی قاڵیباف بۆ حەلبوسی دا ھاتووە: ھاودەردی و سەرەخۆشیی خۆم بە نوێنەرانی پەرلەمان، دەوڵەت و گەلی ئەو وڵاتەو برایانی عێراقی بەتایبەت بنەماڵە داخدارەکان ڕادەگەیەنم.

شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە مەکۆی کەرەنتینی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە بینای سەرەکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی «ئیمام حسەین(ع)»ی ناوەڕاستی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ» ھەتا ئێستا نزیکەی ٧٠ کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بریندار بوونە. 

سەرپەیڤ