ته‌مووز 14, 2021 18:48 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی «ڕۆحانی» بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دوابەدوای کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە  نەخۆشخانەی ناسریە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی «ئەلحسەین»ی ناسریەو گیان سپاردنی کۆمەڵێک لە جەماوەری عێراقی سەرەخۆشیی کرد.

لە پەیامەکەی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دا بۆ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق دا ھاتووە: ھەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی «ئەلحسەین»ی ناسریەو گیان سپاردنی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانی بەڕێزتانم بیست، ئەمەش بووەتە ھۆی خەم پەژارەی من و دەوڵەت و نەتەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

وتیشی: لە لایەن دەوڵەت و جەماوەری ئێرانەوە ڕوودانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە لە بەڕێزتان و جەماوەری عێراق سەرەخۆشی دەکەم.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەو پەیامەی دا لە خوداوەند داوای چاک بوونەوەی خێرا بۆ برینداران و ڕەحمەت و لێخۆشبوون بۆ قوربانیان و تاقەت و پشوودرێژی بێ کەس و کاری قوربانییەکانی کردووە.

سەرپەیڤ