ته‌مووز 15, 2021 06:55 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی» بۆ دەوڵەت و نەتەوەی عێراق

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە بە دەرکردنی پەیامێک ڕوو لە دەوڵەت و نەتەوەی عێراق، گیان سپاردنی کۆمەڵێک لە شارومەندانی عێراقی لە کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی«ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریەی ئەم وڵاتە سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لە پەیامەکەی دا وێڕای داخ و مەخابن دەربڕینی قوڵی خۆی لە بەر کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)» لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی عێراق و بنەماڵەی قوربانیەکانی ئەم ڕووداوە ھاودەردیی دەربڕی.

بەرلەمەش کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە «حەسەن ڕۆحانی » سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بە دەرکردنی پەیامگەلێکی جیاجیا لە گەڵ دەوڵەت و گەلی عێراق بە تایبەت بنەماڵەو کەس و کاری قوربانییەکانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە ھاودەردییان دەربڕی بوو.

شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە مەکۆی کەرەنتینی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە بینای سەرەکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی «ئیمام حسەین(ع)»ی ناوەڕاستی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ» ھەتا ئێستا لانیکەم ١٢٤کەس گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.

سەرپەیڤ