ته‌مووز 15, 2021 13:05 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی وبیناری لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان

وبیناری نێونەتەوەیی «ڕۆڵی ناوەندە زانستی و ڕۆشنبیریەکان لەمەڕ لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان» بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە زانایان، زاتستوەران، بیرمەندان و ڕۆشنبیرانی دنیای ئیسلام بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، وبیناری نێونەتەوەیی «ڕۆڵی ناوەندە زانستی و ڕۆشنبیریەکان لەمەڕ لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان» کە بە بۆنەی ڕێزگیران لە پەنجاھەمین ساڵگەڕی سەردانی شاندەکەی «ئەلئەزھەر» بۆ ئێران دەستبەکار ببوو، لە سەر ئەرکی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و بە ھاوکاریی ڕێکخراوەی بەڵگەمەنی و کتێبخانەی نیشتیمانیی ئێران بەرپا کرا.

«حەمید شەھریاری» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان لەم ڕێ و ڕەسمەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی یەکگرتن و دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی وتی: لە فێرکارییە ئیسلامییەکاندا، بوونی ئاشتی و ھێوری و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزی نانەوە لە کۆمەڵگا جێ و شوێنێکی تایبەتیی ھەیە.

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان، ھەروەھا خوازیاری ھەڵگیرانی ھێندێک لەمپەر بوو لە پەیوەندی لەگەڵ حەوزەکانی عیلمیەی شێعەو سوننە لە نێوان زانایانی شێعەو سوننەدا.

سەرپەیڤ