ته‌مووز 18, 2021 18:22 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا ل ئێران ، گیانلەدەستدانی 195 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 22184 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 195 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 87 هەزار و 161 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 523 هەزار و 263 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 135 هەزار و 60 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ