رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئەمساڵ ، حەججی بەیتی موعەزەم مومکین نیە بەڵام سەرنجدان بە کردگاری بەیت و زیکر و خشوع و پاڕانەوە و داوای لێبوردن هەیە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی گۆنگرەی مەزنی حەج پەیامێکی بڵاوکردەوە .
بەڕێزیان لە بەشێکی ئەو پەیامەدا فەرمووی : ئامادەبوون لە عەرەفات مومکین نیە بەڵام دوعا و موناجاتی مەعریفەتزا لەرۆژی عەرەفەدا هەیە ، رەجمی شەیتان لە مینا ناکرێت بەڵام بەرپەرچدانەوە و رەتاندنی شەیتانە دسەڵاتخوازەکان لە هەموو جێیەک مەیسەرە ، ئامادەبوونی یەکپارچەی جەستەکان بەدەوری کابەدا نیە بەڵام ئامادەبوونی یەکپارچەی دڵان لە دەوری ئایاتی روونی قورئانی پیرۆز و ئیعتسام بە حەبلوڵڵا ئەرکی هەمیشەییە .
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بروسکەکەی دا فەرمووشی : ئێمە شوێنکەوتوانی ئیسلام کە ئەمڕۆ خاوەنی وڵاتی پان و بەرین ، سامانی سروشتیی بێ سنوور ، و گەلانی زیندوو و بێدارین ، دەبێ بە دارایی و مومکینەکانی خۆمان ، دواڕوژ تۆمار بکەین . گەلانی موسوڵمان لە 150 ساڵی رابردوودا رۆڵێکیان لە چارەنووسی وڵاتان و حکومەتەکانی خویان دا نەبووە و چەند حەڵەتی دەگمەنی لێدەرچێ، یەکسەر بە سیاسەتی حکومەتە دەستدرێژکارە رۆژاواییەکان بەڕێوەبەرایەتی کراوە و تووشی چاوچنۆکی و دەوسەردان و شەڕاشۆیی ئەوان بووونە .