دوایین ئاماری کۆرونا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 213 کەس
تهمووز 19, 2021 18:52 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 25441 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 213 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 87 هەزار و 374 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 548 هەزار و 704 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 152 هەزار و 653 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بە پێی ئاماری فەرمیی وڵاتان ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا زیاتر لە 191 میلیۆن کەسی تووش کردووە و زیاتر لە 4 میلیۆن و 106 ھەزار کەس بە ھۆی پەتای کۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە .