ته‌مووز 21, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕۆحانی بۆ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی چوارشەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ بۆ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی جێژنی قوربانی لێ پیرۆز کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیف «حەسەن ڕۆحانی» لەم پەیامانەدا وێڕای پیرۆزکردنی جێژنی قوربانی پیرۆز، ئەم جێژنەی بە وەرزی بردنە قوربانگای حەزی دنیایی، وازھێنان لە خواستەکان لە پێناوی خۆشەویستی ڕاستەقینەو ھەروەھا ڕەنگ دانەوەی باوەڕو گوێڕایەڵیی ڕەھا لە بەرامبەر پەرەستوودا زانی.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسیلامی لەو پەیامانەدا ھیواداریی دەربڕی کە تەواوی موسڵمانانی جیھان لەسای متفەڕکیی ئەم جێژنە پیرۆزە بە خۆڕاپسکاندن لە کۆت و بەندی حەزی نەوس و بە لەخۆبردوویی و بەخت کردنی گیان و ماڵیان لە پێناوی خوداوەندو یارمەتی دانی برایانی موسڵمان و ھاوچەشنەکانیان، ڕوو لە ھەرێمی نزیک بوونەوە لە خوداوەند بکەن و بکەونە بەر ڕەحمەتی بەرفراوانی ئیلاھی.

ڕۆحانی ھەروەھا لە پەیامەکەی دا لە خوداوەندی تاقانە داوای تەندروستی و سەرکەوتنی سەرکردەکان و بەختەوەری و بەختیاریی بۆجەماوەری وڵاتانی ئیسلامی کرد.

جێگای ئاماژەیە لە ھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عەرەبستان، فەلەستین، سووریاو ئەفغانستان ڕۆژی سێ شەممە کرایە جێژنی قوربان و لە کۆمەڵێکی تر لە وڵاتانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە جێژتی قوربانی پیرۆزە.

سەرپەیڤ