ته‌مووز 26, 2021 19:13 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆڕۆنا لە ئێران ، مەرگی 322 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 31814 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 322 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 88 هەزار و 122 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 723 هەزار و 246 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 274 هەزار و 346 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

بە پێی ئاماری فەرمیی وڵاتان ، ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ئێستا زیاترلە 194 میلیۆن کەس لە جیھانی تووش کردووە و زیاتر لە 4 میلیۆن و 177 ھەزار کەسیش بە ھۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە . 

سەرپەیڤ