ته‌مووز 28, 2021 13:41 Asia/Tehran
  • ١٤ی گەلاوێژ ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران بەڕێوە دەچێت

ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران ١٤ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئاھەنگی سوێند خواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژ کاتژمێر ٥ بەکاتی ئێران لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

«موحەممەد عەلی موحسنیی بەندپەی» نوێنەری جەماوەری «نەوشەھر» لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیس دا ڕایگەیاند: ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژ کاتژمێر ٥ی سەرلەئێوارە بەکاتی ئێران لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ