ته‌مووز 30, 2021 07:45 Asia/Tehran
  • کەوتنەگەڕی درێژترین تونێلی ڕۆژئاوای ئاسیا لە گەورەڕێی تاران بۆ باکووری ئێران

ھاوکات لەگەڵ جێژنی «غەدیری خوم» لە وڵاتی ئێراندا تونێلی «ئەلبۆرز» وەکو درێژترین تونێلی ڕۆژئاوای ئاسیا بە درێژایی شەش و نیو کیلومەتر ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامی ڤیدیۆیی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆتایی پاژی دووھەمی گەورەڕێی تاران بۆ باکووری ئێران وەک تاقیکارییەک کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «خەیروڵڵای خادمی» یاریدەری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران لە ئاھەنگی کرانەوەی تونێلی «ئەلبۆرز» ڕایگەیاند: ئەم تونێلە ناوچەی دووی گەورەڕێی تاران بۆ باکووری ئێران و سەرەتای ناوچەی سێی ئەم گەورەڕێیە پێکەوە دەنووسێنێ.

«خەیروڵڵای خادمی» وتیشی: کرانەوەی فەرمیانەی ئەم تونێلە دەبێتە ھۆی ھێمنی و کەم کرانەوەی مەوداو بەکارھێنانی سووتەمەنیی کەمتر، ئەمە جیا لەوەی کە کاتی گەشت کردن لە گەورەی ڕێی تاران بۆ باکووری ئێران لانیکەم ٤٥ خولەک کەمتر دەبێتەوە.

وتیشی: بۆ چێکردنی ئەم ھوتێلە و جاددەکانی پەیوەستی زیاتر لە چوارھەزار ملیارد تمەن خەرج کراوە.

 

سەرپەیڤ