ئاب 01, 2021 19:00 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مردنی 366 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 32511 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 366 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 90 هەزار و 996 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 903 هەزار و 519 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 385 هەزار و 195 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ