ئاب 03, 2021 10:08 Asia/Tehran
  • فەرمانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی پشووی دوو حەوتەیی لە بەر کۆرۆنا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای نامەکەی وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکی بۆ بەڕێزی سەبارەت بە شەپۆلی قورس و پێنجەمی ڤایرۆسی کۆرناو پێشنیاری پشووی دو حەوتەیی بۆ کەم کردنەوەی گەڕی ڤایرۆسەکەو ئاپۆڕەی نێو نەخۆشخانەکان، داوای لە سەرۆک کۆمار کرد ئەم بابەتە لە بنکەی نیشتیمانیی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لێک بدرێتەوەو ئەوەی پێویستە بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا لە بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، لە نووسراوەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماردا ھاتووە: دوابەدوای وشداری دانەکەی وەزیری بەڕێزی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکی و پێشنیاری ڕاگەیاندنی پشوو لەد بەر نەخۆشیی گشتداگری کۆرۆنا، وا ھەڵدەگرێ ئەم بابەتە لە بنکەی نیشتیمانیی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لێک بدرێتەوەو ئەوەی پێویستە بکرێت.

جێگای ئاماژەیە «سەعید نەمەکی» لە نامەکەی دا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوای شی کردنەوەی ھۆکارەکانی تەشەنا سەندنی نەخۆشی و تەوژمی قورسی سەر کادێری پزیشکیی ئێران، ھێنانە مەیدانی تەواوی مسۆگەراتی وڵاتی بۆ بەرنگار بوونەوەی بەبڕشتانەی ئەم دیاردەیە بە پێویست زانی و نووسی: ڕەنگە دوو حەوتە پشووی بەبڕشتانەو بەکارھێنانی ھێزی سەربازی و پۆلیس و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پێشێلکارانی ڕێنماییە تەندروستییەکان ھەتا ڕادەیەکی زۆر لە گەڕی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئاپۆڕەی نەخۆشخانەکان و تەوژمی سەر ھاوکارانمان کەم کاتەوە.

سەرپەیڤ