ئاب 03, 2021 10:29 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی «تەنفیز»ی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت

ڕێ و ڕەسمی «تەنفیز»ی حوکمی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە بەرپرسان و کارگێڕانی نیزامی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بە ڕێوە دەچێت

ئەم ڕێ و ڕەسمە بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەرپا دەکرێت و لە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی بەیانیش بە شێوەی ڕاستەوخۆو زیندوو لە کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و KHAMENEI.IR  و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو دەبێتەوە

لەم بەرنامەیەدا «عەبدۆڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی» وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕەوتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی ١٤٠٠ ئاراستە دەکات و دوای خوێندرانەوەی دەقی حوکمی «تەنفیز»ی «سەیید ئیبراھیمی ڕەییسی»، ڕابەری مەزنی شۆدشی ئیسلامی وتارێک ئاراستە دەکات.

سەرپەیڤ