ئاب 03, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: خەڵک وەڵامێکی لێبڕاوانەی پیلانی دوژمنانیان دایەوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێ و ڕەسمی تەنفیزی حوکمی سەرۆک کۆمارەتیی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» جەختی کرد: جێگۆڕکێی ئارام و ھێوری دەوڵەتەکان نیشانەی ژیرایەتی و لەسەرەخۆ بوونە لە وڵات دا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لەم ڕێ و ڕەسمەدا جەختی کرد: بە شێوەیەکی ئاسایی لە زۆرێک لە وڵاتاندا ئەم جێگۆڕکێیە گێرەو کێشەی لێ دەکەوێتەوە. کەچی لێرەدا سوپاس بۆ خودا بە ھێوری و ئەھوەنی ئەنجام دەگرێت. لەم خولەش دا بە فەزڵی ئیلاھی ھەروا بوو. کە دیارە ئەمەش ھەم نیشانەی ژیرایەتی و ھێمنی و لەسەرەخۆ بوونی گشتیی زاڵ بوو بە سەر وڵات و بەرپرسانی و خەڵک  دایەو ھەم نیشانەی ھەمەجۆرە بوونی سیاسب.ئەو دەوڵەتانەی کە دەستەڵاتیان دەستاودەست کردووە، ڕوانگەو ھۆگری سیاسیی جۆربەجۆریان ھەبووە، دیارە ئەم ھەمەچەشنە بوونەش نیشانەی ئازادیی ھەڵبژاردن و تەندروست بوونیەتی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەم چەمکانە مرۆڤ دەبێ لە ئاوا ڕووداوگەلێکدا ببینێت. سوپاس بۆ خودا ھەڵبژاردن لێرەدا لەوپەڕی ئەھوەنی و ئاسایشت دا بەرپا کرا. من سوپاستان دەکەم، ھەم سوپاسی بەرپاکەرانی ھەڵبژاردن لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا، ھەم سوپاسی دابینکەرانی ئاسایشتی ھەڵبژاردن کە کارێکی گرینگیان کردو ھەم سوپاسی بەشداریی خەڵک.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: لە لایەن دوژمنانەوە پیلانێک بۆ بایکۆت کردنی ھەڵبژاردن وەڕێ خرا بوو، لە نێوخۆش دا ھێندێک لە ڕووی خافڵان و ھێندێک لە ڕووی دوژمنایەتی ئەو سیاسەتەیان پێ و شوێن گرت. خەڵک وەڵامێکی لێبڕاوانەیان دایەوەو بەشدارییان تیادا کرد. بەشداری خەڵک زۆر باش بوو، بە سەرنجدانی ئەو دۆخ و ڕەوشتەی کە لە ئارادا بوو بەشدارییەکی باشیان کردو ئەمەش دەربڕی ئامادە بوونی بەردەوامی خەڵک لە گۆڕەپانەکەدا بوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: بەختەوەرانە لە وتەکانی سەرۆک کۆماری ڕێزدار جەنابی «ڕەییسی» لە بانگەوازی ھەڵبژاردن دا پشتبەستتن بە بایەخە بنەماییەکانی شۆڕش بەردەوام جەختی لە سەر دەکراو ئەمەش ڕێبازێکی دروستەو ڕاسپاردەی بەردتەوامی ئێمەش ھەر ئەمەیە کە ئەم ڕێگایە بەردەوام بکرێت.

سەرپەیڤ