ئاب 03, 2021 15:42 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: سەرنجدانی ئامۆژگارییەکانی ئیمام خومەینی(رە) و ڕابەری شۆڕش بووە ھۆی پێشکەوتن و دەستەڵات

سەرۆک کۆماری تازەی ئێران پێی داگرت: سەرنجدانی ئامۆژگارییەکانی ئیمام خومەینی(رە) و ڕابەری شۆڕش بووە ھۆی پێشکەوتن و دەستەڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»  سەرۆک کۆماری تازەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمی تەنفیزی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی وتی: ھەتاوی پرشنگداری جەماوەرسالاریی دینی زیاتر لە ٤٠ ساڵ لەمەوبەر لەم سەرزەوینەدا بە ڕێشاندانی ئیمام خومەینی(رە)ی مەزن و شکۆمەندمان و لەسەر دەستی جەماوەری ھێژاو ئەرکناسی ئەم وڵاتە ھەڵھات.

سەرۆک کۆماری تازەی ئێران  وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کاربەدەستان و بەرپرسان لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵە لە ئاراستەی وەدی ھاتنی جەماوەر سالاری ھەوڵێکی زۆریان دا وتیشی: لەم چل ساڵەدا لەو شوێنانەدا کە سەرنجی ڕێنوێنییەکانی ئیمام خومەینی(رە) و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سیاسەتەکانی نیزام درا، پێشکەوتن و دەستەڵات و بەرز بوونەوەی ئاستی وڵاتی لێ کەوتەوە.

ڕەییسی وتیشی: مودیلێکی دەستەڵاتی نوێ بۆ جیھان خرایە ڕوو، لەم مودێلە دەستەڵاتە نوێیەدا، بابەتی دین لە تەنیشتی دنیادا، بابەتی زانست لە تەنیشتی ئاکاردا، بابەتی دادگەری لە تەنیشتی پێشکەوتن دا، بابەتی سەربەرزی لە تەنیشتی تەناھی دا بۆ جیھان پیشان درا.

جەختی لەوەش کردەوە، لە ئێستادا پرسی کورتھێنانی بوجە، پرسی سەقامی بازاڕی بۆرسە، کۆنترۆڵی گرانی و ھەڵاوسانی ئابووری، کێشەی کۆرۆناو بابەتگەلی دیکەش لە ئارادا ھەن کە ناس کراون و ڕێگاچارەیان بۆ بینراوەتەوە.

سەرۆک کۆماری تازەی ئێران  وتیشی: بەدووی ھەڵگیرانی بایکۆتەکاندا دەبین، بەڵام سفرەوخوانی خەڵک بە بڕیاری بیانییەکانەوە گرێ نادەم

سەرپەیڤ