ئاب 04, 2021 12:10 Asia/Tehran
  • یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای تەنفیز

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنە پسپۆڕییەکانی بنکەی خەباتی دژی کۆرۆنا بەشداریی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، لەم کۆبوونەوەیەدا فەرماندەری بنکەی ڕاپەڕاندن و سەرۆکانی لێژنەکانی تەندروستی و دەرمان، بانگەوازو ڕاگەیاندن و گواستنەوە، ڕاپۆرتگەلێکیان لە بارەی جێبەجێ کردنی پەسەند کراوەکانی بنکەی نیشتیمانیی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا، کۆنترۆڵ کردنی شەپۆلی پێنجەمی نەخۆشییەکەو ھەروەھا ئامادە کردن و دیاری کردنی ڕێنماییەکانی پەیوەست بە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی ڕۆژانی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە مانگی موحەڕڕەم، مەرجەکانی کردنەوەی قوتابخانەو زانکۆکان لە ساڵی تازەی خوێندن و ھەروەھا ڕەوتی ڕاپەڕێندرانی بەڵگەی نیشتیمانیی ڤەکسینەکردنیان داراستە کرد.

سەرپەیڤ