ئاب 05, 2021 10:53 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق گەییشتە تاران

سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران گەییشتە تاران

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و شاندەکەی ھاوڕێی، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران گەییشتە تاران و لە لایەن «موحەممەد موخبیر»ەوە پێشوازیی لێ کرا.

لە دوو ڕۆژ لەمەبەرەوە کۆمەڵێکی زۆر لە کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تارانیان کردووە.

ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران کاتژمێر٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی ١١٥ کاربەدەستی فەرمی لە ٧٣ وڵاتی جیھانەوە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئەم کاربەدەستانە داگری دە سەرۆکی وڵاتان، ٣٠ سەرۆکی پەرلەمان، ١١ وەزیری دەرەوە، ١٠ وەزیر لە وڵاتانی جۆربەجۆرو ھەروەھا ناردراوی تایبەتیی و جێگرانی سەرۆک پەرلەمانەکان، سەرۆکانی لێژنەکان و شاندە پەرلەمانییەکانن.

ھەروەھا سەرۆک و کاربەدەستانی ١١ ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی و ناوچەیی، نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، سەرۆکی ئۆپێک و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی «IPU»، یەکێتیی ئەورووپا، ئوراسیا، یەکێتیی نێوانە پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی و ئاسیایی، ڕێکخراوەی ئێکۆ، سیکا و «D_۸ » کە بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمەکە بانگێشتن کراون، ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ