ئاب 05, 2021 16:58 Asia/Tehran
  • ئێران لە بارەی ڕووداوە دەریاییە ساختەکانەوە وشداری داو خوازیاری ڕاگرتنی بوو

باڵوێزو یاریدەری نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نامەیەک دا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت سەبارەت بە ھەوڵە گومانلێکراوەکانی ئەم دواییە بۆ دروست کردنی ڕووداوی ساختەی دەریایی لە کەنداوی فارس و واوەتر لەوەش وشداری داو خوازیاری ڕاگیرانی وەھا کردەوەگەلێکی نابەرپرسانەو زیانبار بۆ ئاسایشتی و سەقامی ناوچەکە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «زەھرا ئیرشادی» باڵوێزو یاریدەری نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نامەیەک دا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، بانگەشەکانی سێ وڵاتی بریتانیاو ڕۆمانی و لیبریای دژی ئێران بە بێ ناوەڕۆک و بێ بنەما زانی.

لە نامەکەی ئێراندا ھاتووە، بریتانیاو ڕۆمانی و لیبریا بە بێ خستنەڕووی ھیچ جۆرە بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی بانگەشەکانیان، بەھانا بردن بۆ ھێندێک دەستەواژەی وەکو «بە شیمانەی زۆرەوە»،«لە یەکەم ھەڵسەنگاندنەەکاندا» و «یەک یان چەند خۆفڕ» کە لە دڵنیانەبوونەوە سەرچاوە دەگڕێ و ھەروەھا بەکارھێنانی ڕستەگەلێکی ناڕوونی وەک «ھابەشە نێونەتەوەییەکان» ھەوڵیان داوە بە مەیلی خۆیان کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ھێرش کردنەسەر کەشتیی «مریسر ستریت» تۆمەتبار بکەن.

باڵوێزو یاریدەری نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نامەکەی دا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ئەو بانگەشە بێ ناوەڕۆکانە کە بۆ یەکەمجارو دەستبەجێ دوای ھێرشکەو بەئاشکرا بۆ ئامانجی سیاسی لە لایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە ھاتە ئاراوە، لە ڕووی ڕاستییەکانی ئێستاوە نادروستەو لە ڕوانگەی سیاسیشەوە ڕەوشت نزمانەو نابەرپرسانە دێتە ئەژمارو لێبڕاوانە ڕەتی دەکەینەوە.

سەرپەیڤ