ئاب 05, 2021 17:58 Asia/Tehran
  • دەست پێکرانی ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە مەجلیسی شورای ئیسلامی

ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەەرۆکی دەوڵەتی سیانزەھەم بە ئامادە بوونی سەرۆکی ھێزی داد، کاربەدەستانی حکومەتی و لەشکری و میوانانی بیانی لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەستی پێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، بە گوێرەی بڕگەی ١٢١ی یاسای بنەڕەتی، ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار دەبێ لە ھۆڵی  مەجلیسی شورای ئیسلامی ئەنجام بگرێت و لە کۆبووەنەوەیەکی ئاشکراداو لە بەردەم نوێنەران و ئەندامانی شورای نیگەھبان و لە تەنیشتی سەرۆکی ھێزی داد سوێندی یاسایی دەخوات.

لە ئێستادا ڕێ و ڕەسمەکە سەرەتا بە سرودی نیشتیمانیی دەستی پێکراوەو لە پاشان چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز خوێندراوەتەوەو پاشان «موحەممەد باقڕ قاڵیباق سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بەخێرھاتی میوانانی کردو ئینحا لە پاش وتاردانی «موحسینی ئیژەیی » سەرۆکی ھێری دادی ئێران «دایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» خەریکی سوێند خواردنە.

سەرپەیڤ