ئاب 05, 2021 18:17 Asia/Tehran
  • «قاڵیباف» لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی ئایەتوڵڵا «ڕەییسی»دا : خولی تازەی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات دەبێ خولی لێھاتوویی و وەڵام دانەوە بێت

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»دا جەتی کرد: خولی تازەی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات دەبێ خولی لێھاتوویی و وەڵام دانەوە بێت.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێتج شەممە لە  ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئێران لە کاتێکدا پێی ناوەتە سەدەی تازەی کۆچیی ھەتاوییەوە کە میراتبەری زیاتر لە سەدەیەک خەبات لە پێناوی گەییشتن بە سەربەخۆیی و ئازادی و دادگەری و ڕەت کردنەوەی چەوسانەوەو لە ھەمووشی گرینگتر بەکار ھێنانی بایەخە ڕەسەنە ئیسلامییەکانە لە کۆمەڵگادا.

«فاڵیباف» وتیشی: ئیمام خومەینی(رە) بە ڕابەرایەتی کردنی شۆڕشی ئیسلامی لە ترۆپکی ئەم خەباتەدایەو بە دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیعمەتی جەماوەرسالاریی ئایینیی بۆ گەلی ئێران بە دیاری ھێناو جێگرەوە ساڵحەکەی واتە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەییش بناغەکەی پتەوتر کردەوەو زیاتر پەڕەی پێ دا.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وتی: شۆڕشی ئیسلامی بووە بە ھێماو سەرمەشقێک بۆ جیھانی ئیسلام و ئازادیخوازان.

وتیشی: ئەم گۆڕانکارییە بنەماییە لە سەر بنەمای قوتابخانەی ئیمام و ھاوڕێ لەگەڵ نەھێشتنی نالێھاتوویی ، خەباتی بەبڕشتانەی دژی گەندەڵی و دەست و پێوەندە کنەکردووەکانی بیانی و ھەروەھا خۆڕاگری لە بەرامبەر گوشارو بایکۆتەکانی ناجوامێرانەی دوژمنانی دەرەکییە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمە قۆناغێکە بۆ بووژاندنەوەی بایەخ و ئارمانە ڕەسەنەکانی شۆڕشی ئیسلامی و جوڵان لە ئاراستەی بەیاننامەی ھەنگاوی دووھەمی شۆڕش و پێوانی ڕێگای گەشاندنەوەی کۆمەڵگاو شارستانیەتی نوێی ئیسلامی.

سەرپەیڤ