ئاب 05, 2021 18:32 Asia/Tehran
  • دەقی سوێند خواردنەکەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەقی سوێند خواردنەکەی لە مەجلیسی شورای ئیسلامی دا خوێندەوە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دەقی سوێندخواردنەکەی دا جەختی لەوە کردەوە کە، وەکو سەرۆک کۆمار لە بەردەم قورئانی کەریم و لە بەرامبەر گەلی ئێران بە خودای توانا سوێند دەخۆم کە پاسەوانی ئایینزای فەرمیی وڵات و نیزامی کۆماری ئیسلامی و یاسای بنەڕەتیی وڵات بم و ھەموو تواناو دەستەڵاتێکی خۆم لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتییەکانم بەکار بێنم و خۆم بۆ خزمەت کردنی خەڵک و بەرز کردنەوەی ئاستی وڵات ، برەوپێدانی ئایین و ئاکار، پشتیوانی کردن لە حەق و دادگەری تەرخان کەم و لە ھەرچەشتە سەرەڕۆییەک خۆم ببوێرم و لە ئازادی و ڕێزگرتنی خەڵک و ئەو مافەی کە یاسای بنەڕەتی بۆ گەلی یە فەرمی ناسیوە داکۆکی بکەم.

لە دەقی سوێندخواردنەکەی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»دا ھەروەھا ھاتووە: لە پاسەوانی کردن لە سنوورەکان و سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریی وڵات لە ھیچ ھەوڵدانێک خەمساردی نەنوێنم و بە یارمەتی وەرگرتن لە خوداوەند و پەیڕەوی کردن لە پێغەمبەری ئیسلام و ئیمامانی مەعسوم(ع) ئەو دەستەڵاتەی کە جەماوەر وەکو ئامانەتێکی پیرۆز پێیان سپاردووم، وەکو جێ بڕاویەکی پارێزکارو لەخۆبردوو پاسەوانی لێ بکەم و ڕادەستی ھەڵبژاردەی دواتری بکەم.

ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی خولی سیانزەھەمی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێراندا خەریکی بەڕێوە چوونە.

سەرپەیڤ