ئاب 05, 2021 19:05 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران

ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەەرۆکی دەوڵەتی سیانزەھەم بە ئامادە بوونی سەرۆکی ھێزی داد، کاربەدەستانی حکومەتی و لەشکری و میوانانی بیانی لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەستی پێکرا.

بە گوێرەی بڕگەی ١٢١ی یاسای بنەڕەتی، ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار دەبێ لە ھۆڵی  مەجلیسی شورای ئیسلامی ئەنجام بگرێت و لە کۆبووەنەوەیەکی ئاشکراداو لە بەردەم نوێنەران و ئەندامانی شورای نیگەھبان و لە تەنیشتی سەرۆکی ھێزی داد سوێندی یاسایی دەخوات.

ڕێ و ڕەسمەکە سەرەتا بە سرودی نیشتیمانیی دەستی پێکراوەو لە پاشان چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز خوێندراوەتەوەو پاشان «موحەممەد باقڕ قاڵیباق سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بەخێرھاتی میوانانی کردو ئینحا لە پاش وتاردانی «موحسینی ئیژەیی » سەرۆکی ھێری دادی ئێران «دایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» خەریکی سوێند خواردنە.

دەقی سوێند خواردنەکەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەقی سوێند خواردنەکەی لە مەجلیسی شورای ئیسلامی دا خوێندەوە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دەقی سوێندخواردنەکەی دا جەختی لەوە کردەوە کە، وەکو سەرۆک کۆمار لە بەردەم قورئانی کەریم و لە بەرامبەر گەلی ئێران بە خودای توانا سوێند دەخۆم کە پاسەوانی ئایینزای فەرمیی وڵات و نیزامی کۆماری ئیسلامی و یاسای بنەڕەتیی وڵات بم و ھەموو تواناو دەستەڵاتێکی خۆم لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتییەکانم بەکار بێنم و خۆم بۆ خزمەت کردنی خەڵک و بەرز کردنەوەی ئاستی وڵات ، برەوپێدانی ئایین و ئاکار، پشتیوانی کردن لە حەق و دادگەری تەرخان کەم و لە ھەرچەشتە سەرەڕۆییەک خۆم ببوێرم و لە ئازادی و ڕێزگرتنی خەڵک و ئەو مافەی کە یاسای بنەڕەتی بۆ گەلی یە فەرمی ناسیوە داکۆکی بکەم.

لە دەقی سوێندخواردنەکەی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»دا ھەروەھا ھاتووە: لە پاسەوانی کردن لە سنوورەکان و سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریی وڵات لە ھیچ ھەوڵدانێک خەمساردی نەنوێنم و بە یارمەتی وەرگرتن لە خوداوەند و پەیڕەوی کردن لە پێغەمبەری ئیسلام و ئیمامانی مەعسوم(ع) ئەو دەستەڵاتەی کە جەماوەر وەکو ئامانەتێکی پیرۆز پێیان سپاردووم، وەکو جێ بڕاویەکی پارێزکارو لەخۆبردوو پاسەوانی لێ بکەم و ڕادەستی ھەڵبژاردەی دواتری بکەم.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»دا جەتی کرد: خولی تازەی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات دەبێ خولی لێھاتوویی و وەڵام دانەوە بێت.

موحەممەد باقڕ قاڵیباف  سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێتج شەممە لە  ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئێران لە کاتێکدا پێی ناوەتە سەدەی تازەی کۆچیی ھەتاوییەوە کە میراتبەری زیاتر لە سەدەیەک خەبات لە پێناوی گەییشتن بە سەربەخۆیی و ئازادی و دادگەری و ڕەت کردنەوەی چەوسانەوەو لە ھەمووشی گرینگتر بەکار ھێنانی بایەخە ڕەسەنە ئیسلامییەکانە لە کۆمەڵگادا.

نێچیرڤان بارزانی له ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ئێران

«فاڵیباف» وتیشی: ئیمام خومەینی(رە) بە ڕابەرایەتی کردنی شۆڕشی ئیسلامی لە ترۆپکی ئەم خەباتەدایەو بە دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیعمەتی جەماوەرسالاریی ئایینیی بۆ گەلی ئێران بە دیاری ھێناو جێگرەوە ساڵحەکەی واتە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەییش بناغەکەی پتەوتر کردەوەو زیاتر پەڕەی پێ دا.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وتی: شۆڕشی ئیسلامی بووە بە ھێماو سەرمەشقێک بۆ جیھانی ئیسلام و ئازادیخوازان.

وتیشی: ئەم گۆڕانکارییە بنەماییە لە سەر بنەمای قوتابخانەی ئیمام و ھاوڕێ لەگەڵ نەھێشتنی نالێھاتوویی ، خەباتی بەبڕشتانەی دژی گەندەڵی و دەست و پێوەندە کنەکردووەکانی بیانی و ھەروەھا خۆڕاگری لە بەرامبەر گوشارو بایکۆتەکانی ناجوامێرانەی دوژمنانی دەرەکییە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمە قۆناغێکە بۆ بووژاندنەوەی بایەخ و ئارمانە ڕەسەنەکانی شۆڕشی ئیسلامی و جوڵان لە ئاراستەی بەیاننامەی ھەنگاوی دووھەمی شۆڕش و پێوانی ڕێگای گەشاندنەوەی کۆمەڵگاو شارستانیەتی نوێی ئیسلامی.

 

سەرپەیڤ