ئاب 06, 2021 07:04 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: پێڕستی وەزیرانی پێشنیارکراومان ڕادەستی مەجلیس دەکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: پێڕستی وەزیرانی پێشنیارکراومان سەرەتای حەوتەی داھاتوو ڕادەستی مەجلیس دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: بە سەرنجدانی جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی پەلەکردن لە ناساندنی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرەتای حەوتەی داھاتوو ھەلەکە دەقۆزێتەوەو پێڕستی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی ڕادەستی مەجلیسی شورای ئیسلامی دەکات.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاندووە: بە گوێرەی یاسا سەرۆک کۆمار دوو حەوتە دوای سوێند خواردن  دەرفەتی ھەیە ھەتا ئەندامانی کابینەکەی بە مەجلیس بناسێنێ، بەڵام بە سەرنجدانی جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ئامادەیی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار بۆ خێراکردن لە ڕەوتی دامەزراندنی دەوڵەت، مەجلیسیش ئامادەیە خێراو بە تەفەڕنجەوە لە بارەی دەنگی متمانە دان بە وەزیرەکان یارمەتیی ئەم بابەتە گرینگە بدات.

ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وەکو ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی کاربەدەستان و کەسایەتییە حکومەتی و لەشکرییەکان و ھەروەھا میوانانی ١١٥ وڵات لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ