ئاب 06, 2021 17:23 Asia/Tehran
  • سیاسەتی دەرەوەیی دەوڵەتی ڕەییسی، ھەڵس و کەوتی زیرەکانە لەگەڵ جیھان و ڕوانگەی تایبەتی بەرامبەر بە دراوسێکان

ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە یەکەم لێداوانی فەرمیانەی خۆی دا ھەڵوێستی سیاسەتی دەرەوەیی تازەی لە ئێران بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی لە ئاستی ناوچەیی و نێوەنەتەوەیی ڕوون کردەوە.

ئایەتوڵڵا «ئیبراھیم ڕەییسی» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە دوای سوێند خواردن لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و لە بەرامبەر کاربەدەستان و کەسایەتییە سیاسییەکانی جیھان و نوێنەرانی ڕێکخراوە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان پێی داگرت: دەوڵەتی تازە لە ئێراندا لە تەواوی ئامێرەکانی دەستەڵاتی نیشتیمانی لەوانە دیپلۆماسی و ھەڵس و کەوتی زیرەکانە لەگەڵ جیھان بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵک وەردەگرێت.

ئەزمونی دەساڵەی ئەم دواییەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەوەی بە باشی دەرخستووە کە بارستاییە ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە خزمەتی دامەزرانی سەقام و ئاشتی لە وڵاتانی ناوچەکەدا بووە.

پشتیوانیی مەیدانیی ئێران لە دەوڵەتەکانی سووریا و عێراق لە خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش و شکست پێ ھێنانی ئەو تاقمە، نمونەی بەرچاوی بەکار ھێنانی بارستاییە ناوچەییەکانی ئێران لەمەڕ داکۆکی لە گەل و دەوڵەتەکانی ناوچەکە لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی واوەناوچەییە.

لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا ئێران بەردەوام وتووێژو دانوستانی ناوچەیی بە ڕێگاچارەی قەیرانەکان زانیوەو ئامادەبوون و دەستوەردانی ھێزی بیانی بە زیانی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە دەزانێت.
کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا خاڵی ھاوبەشی زۆریان ھەیەو ھێژا «سەیید ئبیراھیم ڕەییسی» بە سەرنجدانی ئەم بنەما گرینگە لە ڕوونکردنەوەی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی دا جەلە پەرە پێ دانی زیاتری ھەڵس و کەوت و پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان و وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە.

 

سەرپەیڤ