ئاب 08, 2021 07:02 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ساڵگەڕی بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیما  وەبیرھێنەرەوەی دڕندەکارییە گەورەکەی ئەمریکا دژی مرۆڤایەتییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵگەڕی بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیمای بە وەبیرھێنەرەوەی دڕندەکاریی گەورەکەی ئەمریکا دژی مرۆڤایەتی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەعید خەتیب زادە» بە دەربڕینی ئەمەی کە حەفتاوشەشەمین ساڵگەڕی بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیمای وەبیرھێنەرەوەی دڕندەکاریی گەورەکەی ئەمریکا دژی مرۆڤایەتییە،جەختی لەوە کردەوە کە، کارەساتی ھیرۆشیما دەربڕی ئەم ڕاستییەیە کە واشێنگتۆن لە ھیچ جۆرە ھەوڵ و کردەوەیەکی نامرۆڤانە لە ئاراستەی گەییشتن بە ئامانجە ناڕەواو نەگونجاوەکانی چاوپۆشی ناکات.

«خەتیب زادە» وتیشی: یادمانی قوربانییەکانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە، پێویستیی بەدواداچوونی بەبڕشتانە و وەدی ھێنانی ئارمانجی بەرزی جیھانێکی بەبێ چەک و چۆڵی ناڤۆکی بە بیری خەڵکانی جیھان دێنێتەوەو دەربڕی ئەوەیە کە سێبەری نەگریس و ھەڕەشەی ھەمیشەیی ئاوا چەک و چۆڵێک بەردەوام ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی دەخاتە مەترسیەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  پێشی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لێبڕاوانەو لە چوارچێوەی سیاسەتی بنەمایی خۆی دا سەبارەت بە ڕاماڵینی گشتداگری چەکو چۆڵی ناڤۆکی لە ئاستی جیھاندا، وێڕای جەخت کردن لە کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی، بە ردەوام ھەبوون و بەکارھێنان و ھەڕەشەی بەکارھێنانی وەک چەکێکی نائاسایی بە پێچەوانەی تەواوی پێوەرە مرۆڤییەکان و ئەرکە مافەوانییە نێونەتەوەییەکان زانیوەو سووربوونی خۆی لە ئاراستەی بەرەوپێش بردن و وەدی ھێنانی ئارمانجی بەرزی جیھانێکی بەبێ چەکوچۆڵی ناڤۆکی ڕاگەیاندووەو بەردەوام ئامادەی ھاوکاریشە لەگەڵ کۆمەڵگای جیھانی لەم ئاراستەیەدا.

سەرپەیڤ