ئاب 08, 2021 15:02 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بڕیارێکدا «موحەممەد موخبیر»ی بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، «موحەممەد موخبیر» کە بە بڕیاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٣٨٦ی کۆچیی ھەتاوییەوە سەرۆکایەتیی «بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی ئیمام خومەینی(رە)»ی لە ئەستۆیە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری مافی نێونەتەوەیی دا.

«موخبیر» لەدایک بووی دزفولی باشووری ئێران و ھەڵگری پێشینەو چالاکیی شۆڕشگێڕانەیە لە سەردەمی تاغوت و ھەروەھا خاوەنی پێشینەی بەڕێوەبەرایەتیشە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی . بەڕێزی بەرپرسی دەرمانگەی سپای پاسدارانی دزفول بووە لە سەردەمی شەڕی داسەپاودا، کارگێڕی بەشی بەدالەی دزفول، یاریدەری پارێزگاری خوزستان و ھاریکاری بازرگانیی بونیادی موستەزعەفان بووە.

سەرپەیڤ