لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا؛ ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران ڕێکۆردی شکاند
ئاب 09, 2021 18:48 Asia/Tehran
تەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 40808 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە و 588 کەسیش بوونەتە قوربانی ئەو نەخۆشییە.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 588 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 94 هەزار و 603 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا چوار ملیۆن و 199 هەزار و 537 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا سێ ملیۆن و 565 هەزار و 575 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.