ئاگر لە کارگەی پترۆکیمیای «خارک»ی ئێران کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399567-ئاگر_لە_کارگەی_پترۆکیمیای_خارک_ی_ئێران_کەوتەوە
بەیانیی ئەمڕۆ ھەمارێکی پترۆکیمیای «خارک» ئاگری تێ بەر بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2021 09:51 Asia/Tehran
  • ئاگر لە کارگەی پترۆکیمیای «خارک»ی ئێران کەوتەوە

بەیانیی ئەمڕۆ ھەمارێکی پترۆکیمیای «خارک» ئاگری تێ بەر بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، نزیکەی کاتژمێر دووی نیوە شەوی ڕابردوو ھەماری «گسۆلین پترۆکیمیا»ی خارکی ئاگری تێ بەربوو.

ھێشتا ڕەھەندەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیەو زیانە شیمانەییەکانی ڕوون نەبووەتەوە.

وەک باسی دەکرێت ھەمارەکە چۆڵ کراوەو ئاگرەکەش خەریکە کۆنترۆڵ دەکرێت.

دورگەی «خارک» سەربە شارستانی بوشەھر لە مەودای ٥٧ کیلۆمەتریی بوشەھردایەو یەکەم بنکەی ناردەی نەونی نەپاپاوتەی ئێرانە بە بارستایی ناردنی زیاتر لە سەدی ٩٨ی نەوتی نەپاڵاوتەوە.