ئاب 10, 2021 23:52 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عێراق له تاران

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عێراق له تاران دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا»، فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق کە ڕۆژی سێ شەممە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران گەییشتە تاران، لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا پەیوەندیی دوو قۆڵی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو جیھان لێک درایەوە.

پێش بینی دەکرێت کە وەزیری دەرەوەی عێراق لە ڕەوتی ئەم سەردانەی دا بانگێشتننامەی کاربەدەستانی باڵای وڵاتەکەی بۆ بەشداریی ئێران لە دانیشتنی نێونەتوەیی بەغدا ڕادەستی کاربەدەستانی تاران بکات.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بڕێک لە میدیا عەرەبیەکان ڕایانگەیاند مە بڕیار وایە عێراق سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی نێونەتەوەیی بەغدا بانگێشتن بکات.

عێراق بڕیارە دانیشتنێکی نێونەتەوەیی بە بەشداریی بڕێک لە وڵاتانی ناوچەیی و ڕۆژئاوا لە کۆتایی ئەم مانگە زاینیە بەرپا بکات.

سەرپەیڤ